شانەی ڕاگەیاندن: دابینكردنی ٣ هێلیكۆپتەر بۆ گواستنەوەی بریندارانی ئاگركەوتنەوەی حەمدانییە

ئەمنی
  • 27-09-2023, 14:58
  • +A -A

    بەغدا - INA


    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ چوارشەممە، دابینكردنی ٣ هێلیكۆپتەری بۆ گواستنەوەی بریندارانی ئاگركەوتنەوەی حەمدانییە ڕاگەیاند.


    لە ڕاگەیەندراوێكدا لە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، و لە ڕێگەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانەوە، و بە بەدواداچوون لەلایەن لیوا قەیس محەمەداوی، هەموو ئەو توانا و سەرچاوانەی كە لە جومگەكان و پێكهاتەكانی سەرجەم هێزە ئەمنییەكاندا هەبوون، بەكارهێنران بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ كەسوكاری قوربانیانی بێسەروشوێنەكانی ڕووداوی قەزای حەمدانییە لە پارێزگای نەینەوا".


    ئاماژەی بەوەشكرد، "سێ هێلیكۆپتەری ئەمبولانس دابینكرا لە ئەگەری پێویست بو گواستنەوەی كەسێكی بریندار لە نەینەوا بۆ هەر شوێنێك بۆ وەرگرتنی چارەسەر"، ئاماژەی بەوەشكرد، "هەڵمەتی خوێنبەخشین ڕێكدەخرێت و پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم كەسوكاری قوربانییەكان و ئەوانەی  لەم ڕووداوە بەدبەختەدا بریندار بووە”.