بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی، پێكهێنانی شانەی قەیرانەكانی سەبارەت بە ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە حەمدانیە پشتڕاستكردەوە.
حەسناوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، “لە یەكەم ساتی ڕووداوە ئازاربەخشەكەی ئاگری حەمدانیە ڕێوشوێنی تەندروستی گیراوەتەبەر”، ئاماژەی بەوەشكرد، “هەندێك حاڵەت گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكانی موسڵ و دهوك و هەولێر”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "شانەی قەیرانی ناوەندی بۆ بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنەكان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكان لە پارێزگاكان پێكهێنرا"، ئاماژەی بەوەشكرد "پارێزگاری كەركوك ئەمبولانس و چارەسەری بۆ بریندارەكان دابینكرد".
لە درێژەی قسەكانیدا وتی "650 بوتڵ پلازما دابینكرا، هەروەها كیسی خوێن و ئامێری گرنگ"، ڕوونیكردەوە "ڕووپۆشكردنی تەندروستی لەڕووی چارەسەركردنەوە باشە و هەموو ئەو ڕێكارانەی كە كارمەندانی تەندروستی پێویستیان پێیەتی بەردەستە".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "حاڵی بریندارەكان لە نێوان سووتانی مامناوەند بۆ بە هێز و زۆر خراپ جیاواز بووە، و تەنها حاڵەتی خنكان و هیچ سووتاوییەك هەبووە"، ئاماژەی بەوەشكردووە "كارمەندانی تەندروستی هەموو هەوڵێكیان دەدەن".
حەسناوی ڕایگەیاندووە، “دواین ئامار بۆ ڕووداوەكە 93 كەس گیانیان لەدەستداوە، و 101 كەسیش بەهۆی سووتاوی و خنكانەوە برینداربوون”.