بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی، سەرەخۆشی لە بارەی ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە قەزای حەمدانیە كرد.
شێخ خەزعەلی لە وتارەكەیدا لە پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی نیشمانی كوردستان، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردەوە: "سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە قەزا حەمدانییە دەكەین."
ئاماژەی بەوەشكرد، داواكارین لە خودای گەورە بەزەیی و لێبوردن بەسەر قوربانییەكان ببارێت، هەروەها چاكبوونەوەیەكی خێرا بە بریندارەكان ببەخشێت، هەروەها ئیلهامبەخش بێت بۆ خێزانەكانیان بە سەبر و دڵنەوایی.