بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕەعد جبار خەمیسی، جێگری سكرتێری باڵای دیوانی ئەوقاف بۆ ئایینەكانی مەسیحی و ئێزیدی و سابیئە-مەندائی، سەبارەت بە ڕووداوی ئاگركەوتنەوەی قەزای حەمدانییە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی پێشكەش كرد.
بەیاننامەیەكی دیوانی ئەوقافە ئاینیەكان، كە بە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “نوێنەری باڵای دیوانی ئەوقافی ئایینی بۆ ئایینەكانی مەسیحی و ئێزیدی و سابیان- مەندائی، ڕەعد جبار خەمیسی، سەرەخۆشی لە مەكتەبی ئەوقافی ئایینی كردووە و هاوسۆزی بۆ كەسوكاری قوربانیانی ئەو ئاگرە دڵتەزێنەی كە لە هۆڵی هەیسەم لە قەزای حەمدانییە (قەرەقوش) لە دەشتی نەینەوا ڕوویدا.” .
خەمیسی وتیشی “هەموو ئەندامانی مەكتەب، بەتایبەتی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پارێزگاكانی باكور، كە ئەوپەڕی هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ ئەوەی هەموو هاوكارییەكی پێویست پێشكەش بە قوربانییەكان بكەن بۆ كەمكردنەوەی ترسناكیی كارەساتەكە و بچن بۆبنكە تەندروستییەكان بۆ بەخشینی خوێن”.