هەولێر –INA
بارزانی پیرۆزبایی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەرمان محەممەد دروودی خوای لەسەر بێت لە موسڵمانان دەكات
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیمامێكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا وتی " یادی لەدایكبوونی پێشەوای مەزنی ئیسلام حەزرەتی پێغەمبەر موحەممەد دروودی خوای لەسەر بێت، بە گەرمی لە تەواوی موسڵمانان لە كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆز دەكەم. هیوادارم خۆشی و ئاسوودەیی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری جێگیر و پتەوتر بكات".
هەروەها لە پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی وتی لە یەزدانی مەزن داواكارین ئەم یادە بكاتە هاندەرێك بۆ ئەوەی پەیامی ئاشتیخوازانە و مرۆڤپەروەری و چاكە و ئامۆژگاری و رێنیشاندەریی حەزرەتی پێغەمبەر، بەسەر كۆمەڵگەی موسڵمانان و مرۆڤایەتیدا رەنگبداتەوە و بۆ ئێستا و داهاتوویەكی باشتر ئاراستە و رێنوێنیمان بكات."