بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیكی، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوە دڵتەزێنەكەی قەزای حەمدانیە كرد، داوای لێكۆڵینەوەی خێرای كرد بەمەبەستی دەستنیشانكردنی كەم و كوڕی و دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كەكەمتەرخەم بوون لێپرسینەوەیان لەگەڵدا كرد.
نوری مالیكی لە پۆستێكی لەسەر پێگەی x دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردەوە نووسوێتی " بەخەم و پەژارەیەكی گەورەوە هەواڵی ڕودانی ئاگر كەوتنەوە لە هۆڵێكی ئاهەنگگێران لە قەزای حەمدانییە لە پارێزگای موسڵ پێگەیشت كە سەدان كەس بوون قوربانی لەو ڕودوەدا".
ئاماژەی بەوەشكرد، "لەبەرامبەر ئەم كارەساتە پڕ لە ئازارە، سەرەخۆشی و هاوسۆزی و خۆمان لەگەڵ كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەردەبڕین، هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین"، ستایشی "هەوڵەكانی كارمەندانی بەرگری شارستانی" دەكات ، هێزە ئەمنییەكان، هێزەكانی حەشدی شەعبی، و هەموو هەوڵە جەماوەرییەكان كە پشتگیری لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگرەكە دەكەن”.
مالیكی داوای كرد "لێكۆڵینەوەیەكی خێرا بكرێت بۆ دەستنیشانكردنی ئەو كەموكوڕییە و لێپرسینەوە لە لایەنە كەمتەرخەمەكان و دڵنیابوون لەوەی كە ئەو جۆرە كارەساتانە دووبارە نەبنەوە".