بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی داوای لە وەزارەتەكان و دەزگاكانی پاڵپشت كرد وزەی خۆیان بخەنەگڕ بۆ ڕزگاركردنی بریندارانی ڕووداوەكەی حەمدانییە.
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە: “درەنگانی ئێوارەی دوێنێ دڵتەنگ بووین بەهۆی كارەساتی ئەو ئاگرەی كە یەكێك لە هۆڵەكانی هاوسەرگیری لە قەزای حەمدانییە لەپارێزگاری نەینەوای ئازیز، كە دەیان قوربانی و برینداری گیانیان لەدەستداوە تێیدا ڕووی دا ، بۆیە پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەس و كاری قوربانیان دەكەم هیوا زوو چاك بوونیشی بۆ بریندارەكان دەخوازم.
داواشی لە "وەزارەتەكان و لایەنە پشتیوان و پەیوەندیدارەكان كرد وزەی بخەنە گڕ بۆ ڕزگاركردنی برینداران و بریندارەكان و گرنگیدان بە كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوە بەدبەختەكە، هەروەها پارێزگار بە كارمەندانی پزیشكی و تەندروستی و پەرستاری بەهێزتر بكەن، بۆ ناردنی حاڵەتە مەترسیدارەكانی بریندارەكان بۆ چارەسەركردن بۆ دەرەوەی وڵات"، داوای "لێكۆڵینەوەیەكی بەپەلە بۆ ئاشكراكردنی هۆكارەكانی سەرهەڵدانی ئاگرەكە و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوانەی كەمتەرخەم بوون بەپێی یاسا."