وەزیری ناوخۆ فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە دەكرد بۆ بەدواداچوون بۆ پێشهاتەكانی ڕووداوەكەی حەمدانییە

ناوخۆ
  • 27-09-2023, 11:42
  • +A -A

    بەغدا - INA


    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، ئاڕاستەی پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی كرد بە سەرۆكایەتی بەڕێوەبەری هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری نەینەوا بۆ بەدواداچوون بۆ پێشهاتەكانی ڕووداوەكەی حەمدانییە.


    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بە سەرۆكایەتی بەڕێوەبەری هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری نەینەوا دەركرد بۆ بەدواداچوون لەسەر پێشهاتەكانی ڕووداوی قەزای حەمدانییە”.


    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "ڕاپۆرتی سەرەتایی لەسەر ڕووداوەكەی هۆڵی حەمدانییە ئاماژە بەوە دەكات كە ڕووداوەكە تاوانكاری نییە، بەڵكو لەدەستدانی ڕێكارەكانی سەلامەتی و ئەمنییە".