نەجەف - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەرجەعی باڵای ئایینی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیانی لە ڕووداوی ئاگركەوتنەوەی حەمدانیە كرد.
نووسینگەی مەرجەعی باڵای ئایینی، سەید عەلی سیستانی، لە نەجەف ئەشرەف، لە راگەیندراوێكدا كە بە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە: “مەرجەعی باڵای ئایینی خەم و پەژاری خۆی راگەیاند بەبۆنەی ئەو قوربانییانەی كە بەهۆی روداوی ئاگركەوتنەوە لە هۆڵی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانییە ڕوویدا كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سەدان كەس".
ئاماژەی بەوەشكرد، "مەرجەعی ئایینی سەرەخۆشی لە خانەوادە قوربانیان دەكات و هاوسۆزی خۆی لەگەڵیان دەردەبڕێت، داواش لە خودای گەورە دەكات دڵیان بە سەبرەوە ببەستێتەوە و بە میهرەبانی بەرینی خۆی قوربانییەكان خۆشبێت و چاكبوونەوەی خێرا بە بریندارەكان ببەخشێت."