هەردوو وەزیری ناخۆ و كۆچبەران گەیشتنە شوێنی ڕوداوكەی شاری حەمدانییە

ناوخۆ
  • 27-09-2023, 10:32
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری و وەزیری كۆچ و كۆچبەران، ئیڤان فایق جابرۆ، گەیشتنە شوێنی ڕوداوكەی شاری حەمدانییە لە وردەكاری و بارودۆخی ڕووداوەكەی حەمدانیەیان ئاگاداركرایەوە.


    وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە، “بەپێی ڕێنماییەكانی سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، محەمەد شیاع سودانی، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری و وەزیری كۆچ و كۆچبەران، ئیڤان فایق جبرو، گەیشتەشوێنی روداوەكەی دوێنی شەو قەزاری حەمدانییە بۆ  لەبارەی وردەكاری و بارودۆخی ئەو ڕووداوە جەرگبڕە كە لە قەزاكە ڕوویدا ئاگادار بكرێنەوە".