بارزانی سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوەكەی حەمدانیە دەكات و ئامادەیی خۆی بۆ هاوكاریكردن دەردەبڕێت

سیاسی
  • 27-09-2023, 10:19
  • +A -A

    هەولێر- INA
    نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی رووداوەكەی قەزای حەمدانیەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزی و هاوخەمیی قووڵم پێشكەش بە خێزان و كەسوكاری ئەو قوربانییانە دەكەم و ئامادەی هەموو یارمەتیدان و هاوكارییەكین


    نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی هاوخەمیی كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا رایگەیاند،" پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزی و هاوخەمیی قووڵم پێشكەش بە خێزان و كەسوكاری ئەو قوربانییانە دەكەم كە شەوی ڕابردوو لە رووداوێكی دڵتەزێندا لە هۆڵێكی بۆنەكان لە قەزای حەمدانیە، گیانیان لەدەستدا و برینداربوون".‌


    لە پەیامەكەی بارزانیدا هاتووە،" لە خوای مەزن داواكارین گیانی قوربانییان بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە خێزان و كەسوكاریان ببەخشێت. هیوای زووچاكبوونەوە بۆ برینداران و بەركەوتووان دەخوازین. لەم كاتە سەخت و بە ئازارەدا، بیر و خەیاڵمان لای ئەوانە و ئامادەی هەموو یارمەتیدان و هاوكارییەكین".