بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا دوای ئاگركەوتنەوە لە هۆڵی ئاهەنگی بوك گواستنەوەكەی شاری حەمدانیە بۆ ماوەی هەفتەیەك ماتەمینی ڕاگەیاند.
پارێزگاری نەینەوا لە راگەیندراوێكی كورتدا ، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا بۆ ماوەی هەفتەیەك ماتەمینی ڕاگەیاند دوای ئاگركەوتنەوە لە هۆڵی هۆڵی ئاهەنگی بوك گواستنەوەكەی لە شاری حەمدانییە”.
تەندروستی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە هۆڵی ئاهەنگی بوك گواستنەوەكەی شاری حەمدانیە، 100 حاڵەتی گیانلەدەستدان و زیاتر لە 150 بریندار وەك ژمارەی سەرەتایی تۆماركراوە.