بەغدا –INA
سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال ڕەشید لەسەر پێویستی كردنەوەی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی حەمدانییە دەكاتەوە
سەرۆك كۆمار لە پۆستێكدا لە هەژماری خۆی لە سەر پێگەی x كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردەوە تێیدا سەرۆك كۆمار نووسیوێتی:"كارەساتێكی پڕ لە ئازار بەسەر ڕۆڵەكانمان لە ناحیەی حەمدانییە لە ئەنجامی ئەو ئاگرەی كە لە ئاهەنگێكی بووكێنیدا ڕوویدا. جەخت لەسەر پێویستی كردنەوەی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە و گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێكی سەلامەتی بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی دەكەینەوە.
هاوخەمی و سەرەخۆشی بۆ كەسوكاری قوربانیان دەردەبڕین و چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازین.