بەرگری شارستانی وردەکاریەکانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانیە ئاشکرا دەکات

ئەمنی
  • 27-09-2023, 08:32
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی وردەکاریەکانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی ناوهۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە حەمدانیە ئاشکرادەکات.
    بەڕێوەبەرایەتیەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی هۆڵی ئاهەنگگێڕانەکە بە پلێتی ئیکۆبۆندۆ داخرابوو کە توانای سووتانی خێرای هەیە و پێچەوانەی ڕانماییەکان دروست کراوەو حەواڵەی دادگاکراوە بەپێی یاسای بەرگری شارستانی ژمارە 44 ی ساڵی 2013 .
    ئەمەو لەڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا بەشێکی هۆڵەکەداڕماوبووەهۆی گیانلەدەستدانی 100 کەس و 150 کەسی دیکەش برینداربوون ئەویش وەک ئامارێکی بەرایی کەلەلایەن فەرمانگەی پارێزگای نەینەواوە ڕاگەیەنرا.
    هەروەها سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی فەرمانی دەرکرد بۆهەریەک لە وەزیری ناوخۆو وەزیری تەندروستی بۆ فریاکەوتنی زیانمەندانی ڕووداوەکە جگەلەوەش سەرۆکایەتی وەزیران لەسەرهێڵە لەگەڵ پارێزگاری نەینەوا بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەوفریاکەوتنی زیانلێکەوتووان.