به‌غدا-INA
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، ڕێنمایی دەکات ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو دەوامی فەرمی ڕابگیرێت.
له‌بەیاننامەیەکی سكرتاریه‌تی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە، “محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، رێنمایكردووه كه ڕۆژی سێشەممە، 3/10/2023، به‌بۆنه‌ی رۆژی نیشتیمانی عێراق، بە گشتی دەوامی وەزارەت و دامودەزگاکانی دەوڵەت بكرێته پشوو.