بەغداد/INA
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە دوو وێستگەی کەشناسی لەهەردوو پارێزگای نەجەفی شکۆمەندو کەربەلای پیرۆز داناوە.
بەڕێوەبەری گشتی عبدالعزیم ساعدی لەبەیاننمەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دانانی ئەم دوو وێستگەیە لەمیانەی بەرنامەیەکی دیاریکراودا دروست کرا بۆ ڕووماڵکردنیڕووبەرێکی جوگرافی بۆ پلانی وەبەرهێنانێکی داڕێژراو.
وتیشی کە ژمارەی ئەو وێستگانەی دانراون گەیشتوونەتە18 وێستگە لەکۆی 28 وێستگەی ئۆتۆماتیکی .