بەغداد – ا ه ع دكتۆر سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران تەئكیدیكردەوە بوونی هەر جۆرە فشارێك لەسەر هێزە ئەمنیەكان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ دەنگدانیان بەلایەنێكی دیاریكراو سەرپێچیكاران دووچاری لێپرسینەوەی یاسایی دەكات. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، حەدیسی رایگەیاند:" چەند زانیارییەك بڵاوكراوەتەوە كە هێزە ئەمنیەكان و فەرمانبەرانی حكومەت لە هەرێمی كوردستان فشاریان خراوەتەسەر كە دەنگ بە حزبی دەسەڵاتدار بدەن لەرێی ترساندنیان بە سزادانیان وەك گواستنەوە و دورخستنەوەیان، ئەوەش وەك فشارێك تا دەنگ بە لایەنێكی دیاریكراو بدەن". تەئكیدیشیكردەوە" ئەگەر ئەو زانیاریانە راستبن ئەوا پێچەوانەی یاسیە و ئەوانەی بەو كارە هەستاون روبەرووی لێپێچینەوەی یاسایی دەكرێنەوە.