وەزیری دارایی جەخت دەکاتەوەسەر بەردەوامی حکومەت لە چاکسازی ئابووری

ئابوری
  • 26-09-2023, 20:22
  • +A -A

    بەغداد/INA
    وەزیری دارایی تەیف سامی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیۆردەوەلە بەردەوامی حکومەت لە جێبەجێکردنی چاکسازی ئابووری.
    وەزارەتی دارایی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری دارایی پارێزگاری عێڕاق لە بانکی ئاسیا بۆ وەبەرهێنان لە پشخانی ئابووری بەشداریدەکات لە کارەکانی دانیشتنی پارێزگارەکانی بانک بۆڕۆژی دووەم.
    وتیشی کە وەزیری دارایی ئەمڕۆ بەشداریکرد لە کارەکانی دانیشتنی فەرمی لەسەرئاستی پارێزگارەکانی بانک بەبەشداریکردنی بەڕێوەبەری گشتی سنووقی عێڕاقی بۆ گەشەپێدانی دەرەکی لەوەزارەتی دارایی.
    وەزیری دارایی وتی کە حکومەتی عێڕاقی بەردەوامە لە چاکسازی ئابووریدا بەپشتبەستن بە پلانێک بۆ ئەنجامدانی ئامانجەکانی گەشە پێدانی بەردەوام و بەرنامەی پلەبەندی بۆ داراییکردنی گەشەیی  لەڕێگای فراوانکردنی داهاتەکان و بەشداریەکانی بانکەکانی جیهان بۆ داراییکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لەعێڕاقدا.