سەرۆک کۆمار بەبۆنەی مەولوودی پێغەمبەرەوە پیرۆزبایی لە ئوممەتی ئیسلامی دەکات

سیاسی
  • 26-09-2023, 16:06
  • +A -A

    بەغداد/INA
    سەرۆک کۆمار عبدو له‌تیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەبۆنەی یادی مەولودی پێغەمبەرەوە درودی خودای لەسەربێت پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی گەلی عێڕاق و گەلانی موسوڵمان کرد.
    سەرۆک کۆمار لەتویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکرد وتی پیرۆزبایی دەکەین لە گەلی عێڕاق و نەتەوەی ئیسلامی بەبۆنەی یادی مەولودی پێغەمبەر درودی خودای لەسەربێت.
    وتیشی بەم بۆنەیەوە بەها باڵاکانی پەیامی ئاسمانی یاددەکەینەوە کە پێغەمبەر درودی خودای لەسەربێت کۆششی کرد بۆ جێگیرکردنیان لەپێناو داکوتانی بنەماکانی گفتووگۆو خۆشەویستی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی لەنێوان گەلاندا، لەهەمان کاتیشدا جەخت دەکەینەوەسەر یەکڕیزی بۆ پاراستنی دەسکەوتە نەتەوەییەکان و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکان.