وەزیری خوێندنی باڵا جەخت دەکاتەوەسەر ئامادەگی عێڕاق هاوکاریکردنی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی

ناوخۆ
  • 26-09-2023, 16:02
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری خوێندنی باڵا سەرۆکی دەستەی وزەی ئەتۆمی نعیم عبودی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە گرنگی هاوکاریکردنی لەگەڵ ئاژنسی وزەی ئەتۆمی دووپاتکردەوە.
    بەیاننامەی وەزارەت کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆکی دەستەی وزەی ئەتۆمی نعیم عبودی چاوی کەوت بە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ڕافائیل ماریانۆ غرۆسی.
    وتیشی کە هەردوولا پشتیوانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیان کردووە لە بوارە زانستیەکاندا.
    هەروەها وەزیری خوێندن جەختی لەوەکردەوەکە پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بکرێت لەبواری پەرتکردن و بەرهەمهێنانی هاوتا ڕووناکدەرەکان و پشتیوانی عێڕاقیش بکرێت لە نەهێشتنی نەخۆشی شێرپەنجە و برەودان بە کشتوکاڵ و نەهێشتنی زیندەوەران و شیرینکردنی ئاوی بیرەکان و بەکارهێنانی وزەی پاک لە بەرهەمهێنانی کارەبا و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکاریەکانی ژینگەو کەش وهەوا.
    لەلایەن خۆشیەوە ڕافائیل ماریانۆ گرۆسی هیوای خواست کە سەردانی عێڕاق بکات و پشتیوانی بکات لەبواری بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزە.