بهغدا-INA
چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک ئهنجوومهنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی سازكرد بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتە سیاسییەکان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان.
لە ڕاگەیەندراوێکی چوارچێوەی هەماهەنگی کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژەی بەوە کردووە، “چوارچێوەی هەماهەنگی لهسهر ئاستی سەرکردایەتی دوێنێ دووشەممە، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لەنووسینگهی سهید حەکیم، بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرۆک وەزیران بۆ ئامادهبووانی كۆبوونهوهكه باسی له سەردانەکەی شاندی عێراقی بە سەرۆکایەتی خۆی بۆ نیویۆرک کرد".
ههروهها کۆبوونەوەکە پابەندبوونی خۆی دەربڕی بە کارکردن بە پێی پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و ڕێزگرتن لە بڕیارەکانی، وچوارچێوەی هەماهەنگیی پابەندبوونی عێراقی بە هەموو لێکتێگەیشتن و بڕیارە نێودەوڵەتییەکان دووپاتکردوتهوه کەلە ئاستە جیاوازەکاندا پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی جیهان و ناوچەکە ڕێکدەخەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆبوونەوەکەدا دوایین ئامادەکارییەکانی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ بهشداریكردن لە هەڵبژاردنەکاندا خرایەڕوو، داوای بەشداریکردنی فراوانی هاوڵاتیانی کرد بۆ تەواوکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگاکانیان".