بهغدا-INA
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران ئەوەی ڕەتکردەوە کە لە ماڵپەڕە میدیاییەکان سەبارەت بە ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ڕاگەیاندنی دەرەوە، ڕانیا حسێن حەنون بڵاوکرایەوە.
نووسینگەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “ماوەیەکە هەڵمەتی سووکایەتیکردن لە سایتە میدیاییەکان دووبارە دەبێتەوە کە دوورن لە پیشەیی، تیمی سەرۆک وەزیران و کارمەندانی ئۆفیسەکەی دەکەنە ئامانج، بە پەخشکردنی زانیاری ناڕاست کە هیچ پەیوەندییەکی بە ڕاستییەوە نییە، و دواهەمین هەڵمەتەکانیش ئەوەیە کە لە میدیاکاندا بڵاوکرایەوە کە خاتوو ڕانیا حسێن حەنون کە وەک ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران کاردەکات بۆ میدیای دەرەوە، لەنووسراوێكی دهزگای ههواڵگیری ڕژێمی پێشوودا ناوی هاتووە.
جەختیشی کردەوە، “ئەم ڕاپۆرتە بێ بنەمایە، هەروەها ئەو ناوەی لە نوسخەی ئەو نووسراوهدا هاتووە کە دەسوڕێتەوە هیچ پەیوەندییەکی بەو خانمە ڕاوێژکارەوه نییە کە سەر بە خێزانێکی قوربانی بەخشە کە عێراقییەکان دەناسن، و بە پێچەوانەی ئەوەی بڵاوکرایەوە، وەک باوکی شەهیدەکەی یەکێکە لە قوربانیانی ڕژێمی رۆخاو، بەڵگەش هەیە، بەڵگەنامەکانی ناو تۆمارەکانی دەوڵەت ئەمە دەسەلمێنن.”
ههروهها داواش لە سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکات لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ زانیارییە ناڕاستەکاندا وردبینی و وریایی بەکاربهێنن، هەروەها نووسینگەی سەرۆک وەزیرانیش هەموو مافێکی یاسایی خۆی ههیه بۆ دادگاییکردنی هەر کەسێک کە درۆ و زانیاریی هەڵبەستراو بڵاوبکاتەوە بە ئامانجی سوکایەتیکردن و ساختەکردن و شێواندن".