عەرەجی بۆ جێگری باڵیۆزی کوەیت: عێراق ڕێز لە سەروەری و مێژوو و ئێستا و داهاتووی کوێت دەگرێت

سیاسی
  • 26-09-2023, 09:05
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    دوێنێ دووشەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بۆ فەهد ئەلفەدلی جێگری باڵیۆزی کوێت پشتڕاستکردەوە کە عێراق ڕێز لە سەروەری کوێت دەگرێت لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا.
    عەرەجی لە پۆستێكدا له‌ سه‌كۆی X نووسیوه‌" وئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه‌" له‌گه‌ڵ جێگری باڵیۆزی كوێت فه‌هد ئه‌لفه‌دیلی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی برا و پرسه‌كانی جێگای بایه‌خی هاوبه‌شن تاوتووێمان كرد، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ كه‌ عێراق ڕێز له‌سه‌روه‌ری ومێژوو و ئێستا و داهاتوویی كوێت ده‌گرێت.

    عەرەجی بۆ جێگری باڵیۆز دووپاتی کردەوە کە "ئەو دیدارەی کە محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و سەرۆک وەزیرانی کوەیت کۆکردەوە، هەڵوێستی خۆشەویستی و ڕێزی بەرامبەر بۆ وڵاتی كوێتی برا نیشان دا"، ئاماژەی بەوەشدا کە "تێگەیشتن و گفتوگۆ ڕێگەی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان، بەپێی بنەمای دراوسێیەتی باش و لە ڕێگەی لیژنە یاساییەکانەوە."