بەغداد/ INA
کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕایگەیاند.
بەیاننامەی کەشناسی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" ڕۆژی چوارشەم لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باکوور ساف وهەندێک پەڵەهەوردەبێت، لەباشووریش ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدانزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.
بەیاننامەکە وتیشی ڕۆژی پێنجشەممە ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕوژی پێشتر دەبن ،ڕۆژی هەینیش ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش هەندێک لەڕۆژی پێشتر نزمتر دەبن.
ڕۆژی شەممەش لەسەرانسەری وڵاتدا ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لە ناوەڕاست و باکوور هەندێک دادەبەزن لەباشووریش هەر هەندێک لەڕۆژی پێشتر دادەبەزن.