بەغداد/ INA
دەروازەسنووریەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە دەستی بەسەر زیاترە ملیارێک و 300 ملیۆن دیناردا گرتووە کە لەپارەی پسوولەی باجداندا دزراون.
دەروازە سنووریەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە ئەم ساختەکاریە ئاشکرا کراو ڕێکاری بۆ وەرگیرا کە زیاترلە 1٫330٫207٫000 دینارە، پڕۆسەکەش بەسەرپەرشتی سەرۆکی دەستەی دەروازەسنووریەکان دکتۆر عمڕ عدنان وائلی بەڕێوەچوو.
وتیشی" کە پڕۆسەکە بە وردبینیکردن و لێکدانەوەی پسوولەکان لەگەڵ باجە وەرگیراوەکان بەڕێوەچوو کە دەرەنجام دزیاریەکە ئاشکرابوو و دەرکەوت کە ئەوگوژمە پارەیە بەنایاسایی وەرگیراوەو دزینی تیادا کراوە.
هەروەها جەختیشی لەوەکردەوەکە ڕێکارەکانی دەستەی دەروازەسنووریەکان بەردەوامە لە بەدوداچوون بۆ کاری ساختەو دزیاری کەلەلایەن هەندێک نەفس نزمەوە ئەنجام دەدرێن.