سەرۆكی دەستپاكی لیستێك دەداتە وەزیری دادی میسر كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە داواكراون

سیاسی
  • 25-09-2023, 21:13
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دادوەر حەیدەر حەنون لیستی ناوی ژمارەیەك لە داواكراوانی دەسەڵاتی دادوەری عێراقی ڕادەستی وەزیری دادی میسر كرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكی كۆمسیۆنەكەدا كە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و هاتووە: دادوەر حەیدەر حەنون سەرۆكی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی لەگەڵ وەزیری دادی میسر لە بارەگای وەزارەتی دادی میسر پرسە هاوبەشەكانی تاوتوێ كرد لە نێوان هەردوو لایەنەكەدا، لەوانەش بەدواداچوون بۆ بڕیارە دادوەرییەكان كە پەیوەندییان بە وەرگرتنەوەی تۆمەتبارەوە هەیە.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: دادوەر حەیدەر حەنون  لیستی ناوی ژمارەیەك لەو داواكراوانەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە كە ئامادەبوونیان لەسەر خاكی ئەو وڵاتە سەلمێندرا ڕادەستی وەزیری دادی میسر و ڕاوێژكار عومەر مەروان كرد و لە كاتێكدا وەزیری دادی میسر دووپاتی كردەوە  كە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە و ئەوپەڕی گرنگی پێدانی بۆ دەكات.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ڕوونیكردووەتەوە لە میانی كۆبوونەوەكەدا ڕێككەوتن لەسەر هاوكاری و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان لە نێوان دەزگای دەستكەوتی نایاسایی وەزارەت و بەشی خۆپاراستن لە كۆمیسیۆنی دەستپاكی فیدراڵی، بەتایبەتی سەبارەت بە ڕێگریكردن لە گەندەڵی و بەدواداچوون بۆ هەڵاوسانی پارە و نایاسایی دەستكەوتەكان، هەروەها گواستنەوەی شارەزایی ئەزموونی میسری لە بواری گۆڕینی دیجیتاڵی كە دەسەڵات هەوڵدەدات ئەمساڵ بچێتە ناویەوە.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا دادوەر حەیدەر حەنون بانگهێشتنامەیەكی ڕادەستی وەزیری دادی میسری كرد بۆ سەردانی بارەگای كۆمسیۆن لە میانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی دادی عەرەبی كە بڕیارە لە بەغدای پایتەخت لە مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.