بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بە تۆمەتباری ئازادكراو، عەبدوڵڵا سەبعاوی بڵاوكردەوە.
ئەنجومەنەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە: هەندێك گرنگیدان بە ڤیدیۆی كۆبوونەوەكە دەدەن لەگەڵ تۆمەتبار كە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە ئیبراهیم بەدەوی، وەك تۆمەتباری ئازادكراو عەبدوڵڵا سەبعاوی بە مەبەستی چەواشەكردنی ڕای گشتی، وەك چۆن تۆمەتبار ئیبراهیم بەدەوی كە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە و بڕیارەكە لەلایەن دادگای تیاهەڵچوونەوەو ئەم بڕیارە دەرچوو دوای مەرسومی كۆماری.
ئاماژەی بەوەشكرد: تۆمەتبارەكە ناوی عەبدوڵڵا سەبعاوییە، ئەو كەسە نییە كە لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت، دادگا بڕیاری ئازادكردنی دەركرد بەهۆی كەمی بەڵگەی پێویست، ئاماژەی بەوەشكرد دۆسیەكە لەلایەن دادگای تیاهەڵچوونەوە لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: دادگای تاوانەكانی ڕەسافە بە سەلماندنی ئەوەی كە تۆمەتبار عەبدوڵڵا سەبعاوی، لە بەرواری ڕووداوەكە لە یەكێك لە وڵاتانی عەرەبی بووە، پاساو بۆ بڕیارەكە هێنایەوە و ئەمەش ئەوەیە كە باڵیۆزخانەی عێراق لەو وڵاتەدا وتبووی.