سەرۆك وەزیران پێشوازی لە فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە عێراق و سوریا دەكات

سیاسی
  • 25-09-2023, 19:44
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە عێراق و سوریا كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند: محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق پێشوازی لە فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە عێراق و سوریا جەنەڕاڵ جۆیل فاوڵ كرد.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانەی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییەكانی هاوكاری ئەمنی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرا، لە چوارچێوەی پێدانی ڕاوێژ و چەكداركردن و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری، هەروەها لە بواری ڕاهێنان بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق بۆ پەرەپێدانیان و بەرزكردنەوەی تواناكانی شەڕكردنیان.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : لە كۆبوونەوەكەدا شاهیدی جەختكردنەوە لەسەر درێژەدان بە كارەكانی لیژنەی هاوبەشی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بوو، كە لە دوای سەردانی شاندی ئەمنی بە سەرۆكایەتی وەزیری بەرگری بۆ ئەمریكا لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا پێكهێنرا  كە ئامانجی دیاریكردنی فۆڕمی پەیوەندی داهاتوو لەگەڵ هاوپەیمانییەكە دوای سەركەوتن بەسەر چەتەكانی تیرۆریستی داعش و پەرەسەندنی تواناكانی هێزە عێراقییەكان، وایان لێدەكات ئەركەكانیان لە دابینكردنی ئاسایش لە هەموو بوارەكان بەرپرسیاریەتی ئەنجام بدەن.