بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوونی بۆ ڕەوشی تەندروستی بیرمەند و نووسەری عێراقی سەعید غانمی كرد كە لە شاری پێرسی ئوسترالیا لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
عارف ساعدی ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ڕۆشنبیری لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: سەرۆك وەزیران باڵیۆزخانەی عێراقی لە ئوسترالیا ڕاسپارد بۆ بەدواداچوون بۆ سەرجەم پێداویستییەكانی غانمی و خێزانەكەی بكەن.
ساعدی ئاماژەی بەوەدا: كە غانمی یەكێكە لە ناوە رۆشنبیرییە عێراقی و عەرەبییە گرنگەكان و زیاتر لە چل ساڵە لە بواری وەرگێڕان و ڕەخنە و لێكۆڵینەوە و بیركردنەوەدا كاردەكات.