بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئەنجامی ئۆپراسیۆنە ئەمنییەكانی ناوچەی عەیس ژمارد.
فەرماندەییەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: ئۆپەراسیۆنەكانی هێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان هێشتا بەردەوامن لەسەر كەرتە جیاجیاكانی بەرپرسیارێتی بە زەبری زیاتر و بە ئامانجكردنی تایبەتتر تا نەهێشتنی یەكجاری تیرۆر كە خەریكە دوا هەناسەی خۆی دەدات،لێرەدا ئەو هێزە بوێرەی كە لە ژێر چاودێری و پلاندانانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و بوونی و سەرپەرشتی مەیدانی فەرماندەیی هێزە زەمینییەكان دەستپێدەكات.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: یەكەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین، خزمەتگوزاری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هێزەكانی كۆكردنەوەی جەماوەری، بە پاڵپشتی هاوكی هێزی ئاسمانی، فڕۆكەوانی سوپا، پاڵەوانەكانی چینی ئەندازیاری سەربازی لە مەفرەزەكان، و سەرچاوە تەكنیكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان ئەنجامدا بۆ گەڕان بە ناوچەی عەیس لە ڕێگەی چەند میحوەرێكەوە، كە لە ئەنجامدا 6 تەقەمەنی دۆزیەوە.
بە ئاماژەدان بەوەی: بە هەوڵێكی ئەندازیاری لەناوچوو و 9 حەشارگەی تیرۆریستی دۆزرایەوە، هەروەها 4 گوللەی هاوەنی 82 ملم دۆزرایەوە،هێزە ئەمنییەكانمان تا ئێستاش بەدوای دوژمندا دەگەڕێن لە هەر شوێنێكدا بیدۆزنەوە لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە بوێرەكانیاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەكان و چڕكردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەكان كاریگەرییەكی ڕوونی هەبووە لە سنوورداركردنی توخمە تیرۆریستییەكان و پاككردنەوەی خاك لە دەستدرێژیكاران، بەو پێیەی سەركەوتووبوون لە گەمارۆدانی جموجۆڵەكانی توخمە تیرۆریستییە شكستخواردووەكان و بنبڕكردنیان لە شوێنی خۆیان و ئاماژەی بەوەشكرد كە شەڕەكە تا نەهێشتنی تەواوەتی تیرۆر بەردەوام دەبێت.