بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە،وەزارەتی داد یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی سامانی دەوڵەتی لە ڕۆژنامەی عێراقی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی داد لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- فەرمانگەی وەقائیعی عێراقی پەنجەرەیەکی ئەلیکترۆنی بڵاوکردەوە بۆ ئەو یاسایانەی لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕدراون بۆ ئینگلیزی،لە 19/11/2023، یاساکە بە وەرگێڕدراوی و بڵاو کردنەوەی هەفتانە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی سامانی دەوڵەت، لەگەڵ هەموارەکانی و دوو بڕیاری دادگای پەیوەندیدار ی ژمارە (21)ی ساڵی 2013 بڵاوکراوەتەوە.
هەروەک ڕوونیکردۆتەوە کە دەستگەیشتن بە یاسا وەرگێڕدراوەکان لە ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی فەرمی وەزارەتی دادی عێراق و لەم لینکەی خوارەوە بڵاو دەکرێتەوە:-
https://moj.gov.iq/iraqmagen/