بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، جەختی لەسەر پێویستی دڵنیابوون لەوەی کە هۆکارەکانی دەوڵەت بەکارنەهێنرێت بۆ پشتیوانیکردن لە کاندیدەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،سەرپەرشتی ئەنجامدانی دووەم کۆبونەوەی هەوشێوەکردنی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی کرد، کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانەوە ڕێکخرابوو، کە بە ئامادەبوونی "عەمار حەکیم " سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی،و ژمارەیەک لە نوێنەرانی قەوارە سیاسییەکان بەڕێوەچوو .
بەپێی بەیاننامەکە، سەرۆک وەزیران روونیکردەوە :- کە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی لەلایەن حکومەتەوە بۆ دەکرێت، بەو پێیەی نوێنەرایەتی دەستوور و پابەندبوون بە بەرنامەی حکومەتەکەی دەکات لە ئەنجامدانی ئەو هەڵبژاردنانەی کە دە ساڵە دواکەوتووە ، بە ئاماژەدان بەوەی کە کۆمسیۆنەکە بە پاکێجێک لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران پاڵپشتی کراوە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- ئەو پرۆسەی ھاوشێوەکردنەی ئەمڕۆ ئەنجامدرا 920 ناوەندی ھەڵبژاردن لە سەرتاسەری عێراق لەخۆدەگرێت بە ھەرێمی کوردستانی عێراقیشەوە، ھەروەھا پرۆسەیەکی تەواو ئەلیکترۆنییە،کە تێیدا هەوڵە مرۆییەکان هیچ ڕۆڵێکیان نییە، بەو پێیەی پرۆسەکە متمانەپێکراوی ئامێرەکانە و پشتڕاستکراوەتەوە بەپێی یاسا، لەڕێگەی بەرنامەکانی کۆمسیۆن، هەروەک جەختیشی لەوە کردەوە کە ئامادەبوونی نوێنەری قەوارە سیاسییەکان و هێزە سیاسییەکان بەمەبەستی دڵنیاکردنەوەیە لە چۆنیەتی و شێوازی بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن.