بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ساڵح حەسناوی" وەزیری تەندروستی، هۆکاری دواکەوتنی بیمەی تەندروستیی ڕوونکردەوە، وێڕای دیاریکردنی وادەیەک بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەلیکترۆنی سەبارەت بە بیمە، ئاماژە بەوەدەدات کە تاقیکردنەوەکە 300 هەزار هاووڵاتیان لەخۆدەگرێت.
"حەسناوی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-بڕیاربوو لە مانگی تەمموزی ڕابردووەوە بیمەی تەندروستی جێبەجێبکرێت، بەڵام تانەی لێدرا، کە یەکێکیان پەیوەندی بە ماددەی 27ەوە هەبوو سەبارەت بە ڕێژەی لێبڕین لە فەرمانبەرانی دەوڵەت، و ئەمەش پێویستی بە وەزارەت بوو ، بۆ ئەوەی ڕێنماییەکانی یاساکە لە ئەنجومەنی دەوڵەت بکێشێتەوە و بیگەرێنێتەوە ، جارێکی دیکە بەفۆرمێکی نوێ لەسەر بنەمای ژمێریاری دارایی نوێ بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی.
ئاماژەی بەوەشدا :- کە تا ئێستا هیچ ڕێنماییەک لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە دەرنەچووە و تەنها یەک قۆناغ ماوە بۆ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکە کە قۆناغی یەکەمە چونکە تاقیکردنەوەیەکی نوێیە لە عێراق بۆ دۆزینەوەی خاڵە بەهێز و لاوازەکانیەتی،کە تاقیکردنەوەکە 300 هەزار هاوڵاتی لەخۆدەگرێت.
هەروەک جەختیشی لەوە کردەوە:- کە هەفتەی داهاتوو وەزارەت گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەلیکترۆنی دەکات بۆ ناردنی بانگهێشتنامە بۆ کۆمپانیا پەیوەندیدارەکان بۆ تەواوکردنی پەیوەندی ئەلیکترۆنی و مامەڵەی ئەلیکترۆنی لە بیمەی تەندروستیدا، کە یەکێکە لە پڕۆژە تەواو ئۆتۆماتیکیەکان و هیچ کاغەزێکی تێدا نییە.