بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هەبوونی کەموکوڕییەکی تەکنیکی، فڕۆکەیەکی سوپا کەوتووەتە خوارەوە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا رایگەیاندوە:-لە میانی گەشتێکی مەشق و ڕاهێنان کە لەلایەن فڕۆکەوانی سوپاوە ئەنجامدراوە بە بەکارهێنانی هەلیکۆپتەر لەجۆری (جێت ڕەنجەر) کە بۆ مەشق و ڕاهێنان لە بنکەی ئاسمانی کوت سەر بە فەرماندەیی دیاریکراون، یەکێک لەو فڕۆکانە لە ئەنجامی کەموکوڕییەکی تەکنیکی کەوتە خوارەوە، کە بووە هۆی برینداربوونی” تیمی فڕینەکە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-لیژنەیەکی تەکنیکی لە وەزارەتەوە نێردراوە بۆ بەدواداچون لە بارودۆخی ڕووداوەکە و دیاریکردنی ئەو کەموکوڕییە تەکنیکییەی کە بووەتە هۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە.