ئەمیرێکی داعش لە کەرکوک دەستگیرکرا

ئەمنی
  • 25-09-2023, 12:54
  • +A -A

    بەغداد/INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ دووشەممە، دەستگیرکردنی ئەمیرێکی  داعشی لە کەرکوک ڕاگەیاند.
    شانەکە لە بەیاننامەیەکدا  کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:-بەپێی زانیاری هەواڵگری ورد و بەدواداچوونی بەردەوام کە لەلایەن هێزەکانی دەزگای دژە تیرۆر ئەنجامدراوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی ئۆپەراسیۆنی ئاسایش لە هەرێمی کوردستان ، توانرا  تیرۆریستێک بە ناوی (ئەبو بوخاری) لە پارێزگای کەرکوک دەستگیر بکەن.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، "محەمەد شیاع سودانی "و بە سەرپەرشتی "لیوا عەبدولوەهاب سەعدی " سەرۆکی  دەزگای دژە تیرۆر ئەنجامدراوە.
    بەیاننامەکە ئاشکرشیکردوە:- کە  تیرۆریستەکە پۆستی ئەمیری کەتیبەی بیانی بوو  لە ناو باندە تیرۆریستییەکانی داعش.