بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای تاوانەکانی ناوەند لە سەرۆکایەتی تێهەڵچوونەوەی ناوچەی بەغدا رەسافە سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ هەریەکەیان دەرکرد بە تاوانی (دکەی عەشایری)
ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- دادگای تاوان لە سەرۆکایەتی دادگای تەمیزی بەغدا ڕەسافە بڕیارێکی لە دژی دوو سزادراو دەرکرد کە بۆ بۆ هەریەکان 15 ساڵ زیندانیکردن ، بە تاوانی (دکەی عەشایری) لە ناوچەی عوبەیدی.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- دوو تاوانبارەکە دانیان بەوەدا ناوە کە بە چەک و نارنجۆک تەقەیان لە ماڵی هاووڵاتییەک کردووە لە ناوچەکەدا و لە ئەنجامدا برایەکی هاوڵاتیەکە کە لەناو ماڵەکەدا بووە بریندار بووە.
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە :- کە حوکمەکە لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی چوار/1 و مادەکانی دوو/1 و 7ی یاسای رووبەرووبونەوەی تیرۆری ژمارە 13ی ساڵی 2005 جێبەجێدەکرێت.