بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ ، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر یەکلاکردنەوەی مووچەی پلە تایبەتەکان و ئەفسەران.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەیی، تێیدا هاتووە:- عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی بۆچوونی وەزارەتی کرد، بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەکانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کارنامەی کۆبوونەوەکە و گوێگرتن لە دوایین چالاکی و بەرنامەکان.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک تەوەر گفتوگۆیان لەسەر کرا، لەوانە پەسەندکردنی بە خۆجێیکردنی پلە تایبەتەکان و ئەفسەران لە وەزارەتی ناوخۆ، جگە لە تاوتوێکردنی ڕەشنووسی هەموارکردنەوەی یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤی ژمارە (28)ی ساڵی 2012.
راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەروو :- کە لە کۆبونەوەکە هەڵسەنگاندن بۆ ئەفسەرانی لێکۆڵەر لە بنکەکانی پۆلیس کراوە لە چۆنیەتی پەرەپێدان و لێهاتوویی ئەفسەرانی لێکۆڵەر، هەروەها باس لە یەکگرتنەوەی یانە وەرزشییەکانی وەزارەتی ناوخۆ کرا.