لە پارێزگای موسەننا دوو بازرگانی مەترسیداری ماددە هۆشبەر دەستگیرکران

ئەمنی
  • 25-09-2023, 12:00
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمرۆ دووشەممە،ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی ناوەند  دەستگیرکردنی دوو بازرگانی مەترسیداری مادەی هۆشبەری لە پارێزگای موسەننا ڕاگەیاند.
    ئاژانسی هەوڵگری ناوەند ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، رایگەیاندوە:-هێزەکانی دەزگای هەواڵگری تایبەتمەند بە  رووبەروو بونەوەی تیرۆر لەناو پارێزگای موسەننا  زانیارییان لەسەر بوونی مەترسیدارترین بازرگانانی ماددە هۆشبەر  وەرگرتووە کە زیاتر لە پێنج فەرمانی دەستگیرکردنیان  لە دژی دەرچووە لەو کەسانەی کە بەشدارییان لە رووبەرووبونەوەی هێزەکانی ئاژنسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوە فیدراڵیەکان کردووە کە لە ئەنجامدا شەهیدبوون و برینداربوونی ئەندامەکانی لێکەوتبوویەوە.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :-  تیمێکی هەواڵگری کارای تەکنیکی پێکهێنرا، کە هێزێکی تایبەتیان لەگەڵدا بوو، لە بۆسەیەکی ورد، یەکەیەک لە  دەزگای هەواڵگری توانیان ئەو دوو تۆمەتبارە بۆ یەکێک لە ناوچەکانی پارێزگای موسەننا ڕابکێشن و دواتر دەستگیریان بکەن.