ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە سنووری ڕۆژئاوای ئەنبار بەرێوەدەچێت

ئەمنی
  • 25-09-2023, 12:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA
     ئەمڕۆ دووشەممە ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنباری سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەدرێژایی کەرتی سنووری ڕۆژئاوای ئەنبار ڕاگەیاند.
    «قاسم موسلح" فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنباری حەشد  لە بەیاننامەیەکدا  کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوان لە ناوچە بیابانییەکانی ڕۆژئاوای پارێزگاکە لەهەریەک لە  (وادی کەعرە، وەلید، روتبە، عەکاشات و ناوچەکانی دەوروبەری) و کەرتی سنووری عێراق و سوریا ئەنجامدرا  دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری دروست کە ئاماژە بە بوونی جموجۆڵی باندە تیرۆریستییەکانی داعش لە ناوچە دەکەن. 
    ئاماژەی بەوەشکرد:- ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان بەردەوام دەبن تاوەکو شانە تیرۆریستییەکان و لایەنگرانیان لەناودەبرێن.
    ئەو فەرماندەیەی حەشد ئەوەشی خستۆتەروو :- کە دۆخی ئەمنی ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئەنبار ، جێگیرە بەهۆی هەماهەنگییە ئەمنییەکان لە  نێوان هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی حەشدی شەعبی و هاوکاری هاوڵاتیان لە گواستنەوەی زانیاریدا .