بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی کۆمسیاران، کۆنووسی وردبینیکردنی داتای ئاوارەکانی پەسەندکرد.
"جومانە غلای" وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- دەستەی کۆمسیاران کۆنووسی وردبینی و ژماردنەوەی داتای ئاوارەکانی پەسەند کرد کە لەلایەن لیژنەیەکەوە ئامادەکرابوو و تایبەت بو بە وردبینی داتاکانی ئاوارەکان ، هەروەک دادوەر "عەلی ڕەشید محەمەد عەبدوڵڵا ، کە ئەندامێکی دەستەی کۆمیسارانە لەو لیژنەیە ئەندام بوو ، تیایدا 62,576 دەنگدەری ئاوارە پەسەند کرا ، کە مافی دەنگدانیان دەبێت .
ووتەبێژی کۆنسیۆن ووتیشی :- ئەنجومەنی کۆمیسیاران داتای ئەو 47 هەزار و 417 دەنگدەرە ئاوارەیەی پەسەندکرد کە ژمارەیان بۆ کراوە، دوای هاوتاکردن و وەردبینی داتاکانیان لەگەڵ داتاکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران.
ئاشکراشیکرد :- جیاوازی ژمارەکە 15 هەزار و 159 دەنگدەری ئاوارە، کە لە پارێزگا ڕەسەنەکانیان دەنگ دەدەن.