بەغداد/ INA
ئەمرۆ دووشەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، دووپاتیکردەوە کە قوتابخانەکان لە سەرجەم پارێزگاکان بە هەڵمەتێکی گەورەی ئاوەدانکردنەوە تێدەپەڕن.
ئەمرۆ "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، ڕاستەوخۆ گفتوگۆی لەگەڵ هاوڵاتیان کرد، لە ڕێگەی بەرنامەی خەڵک و نیشتیمان کە لە کەناڵی عێراقیە نیوزەوە راستەوخۆ پەخشکرا، تیایدا پێشکەشکاری بەرنامەکە"مستەفا رەبیعی " لە میانی پەخشی ڕاستەوخۆی بەرنامەکە کێشەو گرفتەکانی هاوڵاتیان دەخاتەروو .
لەو میانەیەدا سەرۆک وەزیران بەڵێنیدا گرفتی ئاو چارەسەر بکات .
هەروەک ئاماژەی پێدا :- بەهۆی ڕێوەشوێنەکانی حکومەت، نرخی دۆلار کاریگەری نەبووە لەسەر نرخی خۆراک
ووتیشی :- هەڵمەتێکی گەورەی ئاوەدانکردنەوە بۆ قوتابخانەکان لە هەموو پارێزگاکان دەستی پێکردووە، هەروەک جەختیشیکردەوە:کە بەدواداچوون بۆ پرسی پردی گەڕەکی عامل لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن.