بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو خستەروو، کە پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- بۆ سبەینێ سێشەممە، ڕەوشی کەشوهەوای وڵات،ئاسایی دەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت ، لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
وەک بەیاننانەکە ئاماژەی پێداوە :- بۆ ڕۆژی چوارشەممەش ، ڕەوشی کەش و هەوای ئاسایی دەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت ، پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست کەمێک بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دادەبەزن، هاوکات لە ناوچەکانی باکور و باشووری وڵاتیش وەک رۆژانی پێشوو دەبێت.
سەبارەت بە ڕەوشی کەش وهەوای ڕۆژی پێنجشەممەش،دەستەی کەشناسی روونیکردۆتەوە :- کە لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات ئاسایی دەبێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت ، هەروەک پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەبەراوەرد بە ڕۆژانی پێشوو لە ناوچەی ناوەڕاست، هاوکات لە ناوچەکانی باکور و باشووری وڵاتیش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن.
بۆ رۆژی هەینی داهاتووش ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.