لەژێر ڕێنمایی سەرۆک وەزیران سەنتەری نیشتمانی بۆ گەشەپێدانی کارگێڕی 5 خول بۆ بەڕێوەبەرە گشتیەکان دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 24-09-2023, 21:03
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، سەنتەری نیشتمانی گەشەپێدانی کارگێڕی و تەکنەلۆژیای زانیاری، 5 خولی نوێی ڕاهێنانی بۆ بەڕێوەبەرە گشتییەکان کردەوە ، کەتیایدا  130 بەڕێوەبەری گشتی بەشدار بوو.
    وەزارەتی پلاندانان لە بەیاننامەیەکدا  کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ،ڕایگەیاندووە:-لەچوار چێوەی  ڕێنماییەکانی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، و بەدواداچوون لەلایەن  "محەمەد تەمیم " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان،سەنتەری گەشەپێدانی کارگێڕی و تەکنەلۆجیای زانیاری لە وەزارەتی پلاندانان ئەمڕۆ 5  خولی ڕاهێنانی نوێی کردەوە بۆ ئامادەکردنی سەرکردە، بۆ بەڕێوەبەرە گشتیەکان لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت.
    بەپێی بەیاننامەکە بێت، خولەکە بە ئامانجی پەرەپێدانی تواناکانی سەرکردایەتی بۆ بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت کراوەتەوە، وەک "فوئادروبەیعی " بەرێوەبەری سەنتەرەکە رایگەیاند:- پێداچوونەوەی بە دیارترین بابەتەکان دەکرێت لە خولەکەدا، کە  ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت.