بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران،سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچوون جێبەجێکردنی حسابی گەنجینەی یەکگرتوو و پارەدانی ئەلیکترۆنی دەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:-ئەمرۆ "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد بۆ بەدواداچوون و گفتوگۆکرن لەبارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی حیسابی گەنجینەی یەکگرتوو و تەواوکردنی داواکاری لەبارەی پارەدانی کارتی ئەلیکترۆنی/POS،هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر ئاسانکارییەکان و هاندان و پشتیوانی کردنی هاوڵاتیان بۆ کرداری پارەدارکردنی ئەلیکترۆنی، یاخود جزدانی ئەلیکترۆنی.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- سەرۆک وەزیران گوێی لەو ڕێوشوێنانە گرت کە وەک رێکار گیراونەتە بەر ،هەروەک جەخت کرایەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوون و ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ تەکنیکاران و پسپۆڕان بۆ لابردنی سزاکان کردەوە.
هەروەک جەختکرایەوە کە ئەم هەنگاوانە لە گرنگترین ئەو ڕێوشوێنانەن بۆ چاکسازییە داراییەکان و بانکی و ئابورییەکان، کە حکومەت وەک ئەولەویەتێک لە بەرنامەکەیدا گرنگی پێدەدات.