بەغداد/ INA
دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی بەسەر سێ تاوانباردا دەرکرد کە دوو کچەکەیان بەناوەکانی (ئایە و فاتیمە) ڕفاندبوو، دواتر کوشتنیان کە لەبەرامبەر ئازادکرنیان داوای پارەیان لە خێزانەکانیان کردبوو بۆ لە گەرەکی ئوری ناوچەی شەعب.
ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- دادگا سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو تاوانباردا دەرکرد بە تاوانی کوشتنی کچ دوای ئەوەی بەشێوەیەکی دڕندە بەسترانەوە و خراونەتە ناو جانتایەکەوە کە بووە هۆی مردنیان.
بەیاننامەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەوەشی خستۆتەروو:- کە حوکمێکی دیکه ی سزادراوی سێیەمی دەرکردوە بە زیندانی کردنی هەتا هەتایی بە تاوانی شاردنەوەی سزادراوان لە ماڵەکەیدا و ئاگادارنەکردنەوەی دەزگا ئەمنییەکان سەڕەڕای ئاگاداربوون لە ڕفاندن و کوشتنەکان.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئەوەش روونکراوەتەوە:- کە ئەو بڕیارە بە پێی بڕگەکانی مادەی چوار/1 و بەهەبوونی مادەی دوو/٨ی یاسای رووبەرووبونەوەی تیرۆر لە دژی سزادراوان دەرکراوە ، هەروەک بڕیاری سێیەمیش بە پێی بڕگەکانی مادەی چوار /٢ی یاسای رووبەرووبونەوەی تیرۆر دەرکراوە.