بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە ،فەریقی یەکەم "قەیس محەممەداوی" جێگری فەرماندی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- لە چوارچێوەی بەرنامەکانی حکومەت و بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان بەپێی پسپۆڕی و توانا و ئەرکی یەکەکان و ڕێکخستن و پڕچەککردنیان ، بە شێوەیەک کە لەگەڵ تەحەددیاتەکان و شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەیان بگونجێت، و لەژێر بە بەدواداچوون و چاودێری و ڕێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لیژنەیەکی باڵای پێکهێنراوەوە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە، هەروەها دەستمان کردووە بە جێبەجێکردنی پلانی وەرگرتن و ڕادەستکردنی مەلەفە ئەمنییەکان لە وەزارەتی بەرگرییەوە بۆ ناوخۆ بەپێی قۆناغ و کاتی دیاریکراو،بەپێی داتا و هەڵسەنگاندنی ورد.
ڕوونیشیکردەوە:- جێبەجێکردنی ئەو پلانە بووە هۆی ڕادەستکردنی مەلەفی ئەمنی بۆ پارێزگارەکانی دیوانیە و موسەننا و واست وەک قۆناغی یەکەم، پاشان پارێزگاری بابل و نەجەف وەک قۆناغی دووەم.
ئاماژەی بەوەشکرد:- کارکردن بەردەوامە بۆ ڕادەستکردنی مەلەفی ئەمنی بە ناوەندەکانی پارێزگاو و قەزا و ناحیەکان دیکە، ئەوە جگە لە بەردەوامی ئامادەکاری و ڕاهێنان و دابینکردنی پێداویستی بۆ هێزە جیاوازەکانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرزکردنەوەی ئامادەیی شەڕ و شێوازی کارگێڕی و تەکنیکییان،هەروەها پەرەپێدانی بەڕێوەبەرایەتییەکانیان بۆ ئەوەی زیاتر ئامادەبن بۆ قۆناغەکانی داهاتوو، لە لایەکی تر پێوستە یەکەکانی سوپا بۆ ئەنجامدانی ئەرکە ڕاستەقینەکانیان لە پاراستنی سنوورەکانی عێراق ئامادە بکرێن و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە دەرەکییەکان ببنەوە.