بەتۆمەتی تیرۆر و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەره‌كان دوو داواکراو لە بەغدا دەستگیرکران

ئەمنی
  • 24-09-2023, 18:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە بەرێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش  ڕایگەیاند:- دوو داواکراو بە تۆمەتی تیرۆر و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەر لە بەغدا دەستگیرکراون.
    بەڕێوەبەرایەتیەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)هاتووە ، تیایدا رایگەیاندوە:- لەدرێژەی بەدواداچوونی مەیدانی و هەوڵە هەواڵگرییە بەهێزەکان، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی سەر بە وەزارەتی بەرگری، توانیان دوو داواکراو بە تۆمەتی تیرۆر و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەی مەیدان و گەرەکی ئور لەبەغدا دەستگیر بکەن، کە تۆمەتباران پێشتر دوو فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو بوو  بەپێی بڕگەکانی مادەکانی (4/تیرۆر و 28 ماددە هۆشبەرەکان)