بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند:- کە بڕیارە سبەی دووشەممە پڕۆسەی ھاوشێوەکردنی بەڕێوەبچێت، وەک ئامادەکارییەک بۆ ھەڵبژاردنی ناوخۆیی کە بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت،هەروەک کۆمسیۆن تیشک دەخاتە سەر گرنگترین بابەتەکان کە لە دوایین کۆبوونەوەی کۆمسیۆن گفتوگۆیان لەسەر کرا.
"عیماد جەمیل" سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمسیۆن،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-پرۆسەکە لە 906 ناوەند بەڕێوەدەچێت، لە هەر ناوەندێکی دەنگدان وێستگەیەک بۆ دەنگدانی گشتی لە سەرجەم پارێزگاکان دادەنرێت.
ووتیشی:- لە 22 بنکە ،دەنگدانی تایبەت لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەدەچێت، لەنێویاندا 3 وێستگەی تایبەت بە دەنگدان لە نوسینگەی نیشتمانی دەبێت.
سەبارەت بە بەڕێوەچوونی دوایین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ هەڵبژاردنەکان"جەمیل " وتی:- لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پلانی گواستنەوەی کەرەستەی لۆجستی بۆ ناوەندەکانی دەنگدان لە فڕۆکەخانەکانەوە بۆ کۆگاکان و دواتر دابەشکردنی بەسەر فەرمانگەکانی پارێزگاکاندا کرا،هەروەک پلانی پاراستنی سندوقەکان کرا ، کە ژمارەیان زیاتر لە 6 هەزار شوێن لە سەرانسەری عێراقدا.