بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی دامەزراندنی ٦ بەشی لەدەرچوانی تەندروستی ڕاگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- بە پشتبەستن بە بڕیاڕێکی "ساڵح مەهدی حەسناوی" وەزیری تەندروستی،و نوسراوی ئەنجوومەنی خزمەتگوزاریی گشتی ڕاژەی فیدراڵ ، بڕیاردرا بە دامەزراندنی دەرچووانی (پزیشکی گشتی و کۆلێژەکانی پزیشکی ددان و کۆلێژی دەرمانسازی و کۆلێژی پەرستاری و کۆلێژی تەکنیکی پزیشکی و پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی) لە زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق.
ڕوونیشیکردۆتەوە:- کە بڕیارەکە دەرچووانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دەرەوەی عێراقییەکان دەگرێتەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2022 ، بۆ کارکردن لەو بەشانەی کە لە تەکیان ناوی هەریەکێکیانەوە نیشانە کراوە