بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"د. نەبیل جاسم " سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، لەگەڵ "عەلی حەب حاب " بالیۆزی لوبنان لە بەغدا ، تاوتوێی پرسی هاوکاری لەبواری راگەیاندن لەنێوان هەردوو لادا کرد.
بالێۆزی لوبنان لە بەغدا، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- ئەمڕۆ شانازی گەورەیە کە لەگەڵ "دکتۆر نەبیل جاسم " سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، کۆبووینەوە، بۆ تاوتوێکردنی دەرفەتەکانی کارکردن لە نێوان کۆماری لوبنان و عێراق لە بوارەکانی ڕاگەیاندن، و هاوکاری نێوان دامەزراوە میدیاییەکانی لوبنان و عێراق.
باڵیۆزی لوبنان خواستی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری دامەزراوە میدیاییە هاوبەشەکان دەربڕی، بە پێدانی وێنەیەکی جوان لە دامەزراوە میدییایەکانی لوبنان کە لە عێراقدا کاردەکەن،تاوەکو زووم بەخەنە سەر ئاوەدانکردنەوە و لابردنی پاشماوەی شەڕ.
ووتیشی:- باسمان لە ڕۆڵی جەوهەری میدیا کردوە لە پێدانی وێنەیەکی جوان لە تایبەتمەندییە کۆمەڵایەتی و خێزانی و کولتوورییەکان،بۆیە دەخوازین کە ئەو پرسانەی وروژێنراون لە ئایندەیەکی نزیکدا ببینین،بە جۆرێك لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتی برا بێت.